| خانه | آرشیو | پست الکترونیک |
|
شه هیدانی 16 ی خاکه ڵیوه ی
شه هیدانی 16 ی خاکه ڵیوه ی 1360 به رامبه ر به 1981 میلادی ، که له شه رێکی نابه رابه ر دا دژ به هێزی داگیر که ری کۆماری ئاخوندی له گوندی یه ک شه وه ی ناوچه ی بۆ کان ئابڵۆ قه دران ،ڕێبازی پڕ له سه ر وه ری سازمانی خه بات کرده ئامانج و گیانیان فیدای ئازادی کوردستان کرد،یادیان به رز و پیرۆز و ڕێبازیان پڕشنگدارتر و پڕ ڕمێنتر بێت.
لە یادى شەهید مامۆستا عەبدواڵە ئارام و هاورێ یانى تازە بەفر و سەهۆڵ بەندان بەرۆکى زەوى بەردا بوو، تازە لاسکى ناسکى گوڵ و گیا سەرى لە بن خاک دەر هێنا بوو و خۆیان نیشان خۆر دەدا، تازە کارى نەخشین و بەرخى خڕ و خۆڵ و گیا و گژى پێ دەشتى یەک شەوە ببوە پێخۆریان و لە خۆشى هاتنى بەهار و سەرهەڵدانى گیاى بۆن خۆش سەرمەست ببون، لەو کاتەى شەنگە بیرى دڵخۆش بوون بە وەرزى بەهار و دەرکەوتنیان بۆ کەژ و کێو هەوارگە. لەو کاتەى بولبول و مەلى هەست ناسک بە ئاوازى بە سۆز و ئاهەنگى خۆش بە بەهارى رازاوە یان هەڵدەگوت و هەرکام بە ئاوازێک پیرۆزبایی نەورۆز و هاتنى وەرزى نوێ یان پێک دەگوت.
بەڵێ لەو رۆژانەدا کە خەڵک ئاسوودە و دڵ خۆش بوون بەوەى نەورۆز هات و لە رۆژى سیانزە هەمى بەهار بەرى کردوەو هەر کەس بەفرى دانێ سیانزە بەرد هیوادار بوون بەڵاو ئازارەکانیان لێ کەم ببێتەوە و لەگەڵ فڕێ دانى هەر بەردێک ئاواتیان بوو دەسەڵاتى ستەمگەرى ئاخوندەکانیان لە مڵ بێتەوەو ئازادى بو نیشتمان بگەرێتەوە. بەڵێ لەو کاتانەدا، بەداخەوە، لە پێ دەشتى یەک شەوەى بۆکان، جارێکى تر پاسەوانان و جەلادان و خۆفرۆشانى تاریکى پەرست و دژمن بە ئازادى، نەورۆز و بەهاریان لە خەڵک و لە دەستەیێک پێشمەرگەى ئەویندارى ئازادى و رزگارى کە نمونەى شەرەف و وەفا و نیشتمان پەروەرى بوون شێواند و دەستەیێک پێَشمەرگە شەهید دەکەن و خوێنى سووریان لە بەرزایی و پێ دەشتى ناوچەى بۆکان دەڕێژن. بێ گومان خوێنى ئەو شەهیدە بە نرخانە لە دێڕ دێڕى مێژووى خەباتى رزگاریخوازى گەلى کورد دەمێنێتەوە. بەتایەبەت، ئەو دێڕەى کە مامۆستاى هەمیشە زیندوو بەنرخ مامۆستا عبداڵە ئارام کە بە خوێنى خۆى و لە دوایین ساتەکانى ژیانیدا، لە سەر بەردێک لە پشتى یەک شەوە، نووسى، (وریا بۆ کوردستان و خەبات) هیچ کات ناسڕێتەوە و ئەویندارانى رێبازى پیرۆزى سازمانى خەبات، تا گەیاندنى ئامانجى شەهیدانى یەک شەوە و تێکڕای شەهیدانى سازمانى خەبات و شەهیدانى کوردستان، درێژە بەو رێگە دەدەن. رۆژى 16ى خاکەلێوەى ساڵى 1360ى کۆچى خۆرى، ئەو رۆژە کارەسات بارە بوو کە لە پێ دەشتى یەک شەوەدا، مامۆستا و سەرکردەى تێکۆشەرى سازمانى خەبات، مامۆستا عەبداڵە ئارام و شەش کەس لە کادر و پێشمەرگە تێکۆشەرەکانى سازمانى خەبات، شەهیدان عوسمان عەبوو خەڵکى سێوەدینى بۆکان، شەهید ئیسماعیل سلێمانزادە خەڵکى ساردەکۆسانى گەورکى مەهاباد، شەهید سادقى زەندى (قانع) خەڵکى خمانەى شارباژێڕی کوردستانى عێراق، شەهید حسەین ساحەب نەزەر خەڵکى بۆکان، شەهید محمد رەسووڵى خەڵکى شێنانى ناوچەى بانە، شەهید محمد خالید خەڵکى ناوچەى بۆکان شه هید کران.
یادى شەهیدانى یەک شەوە مامۆستا ئارام وهاوڕێیانی شه هید که له دێى ئینگى کەندبه خاکی نیشتمان سپێردراون بەرز و بەرێز بێ و رێگەى پڕ لە سەروەریان بەردەوام.
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در پنجشنبه پانزدهم فروردین 1387 و ساعت 1:9 |
به شداری شاندێکی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران له ئاهه نگی 2 هه مین ساڵرۆژی دامه زرانی پارتی سه ر
هه یئه تێکی سازمانی خه بات که به شێوه ی فه رمی له لایه ن پارتی سه ربه ستی کوردستان بانگهێشتی رێوره سمی دوهه مین ساڵرۆژی ئه و پارته کرا بوون، رۆژی شه ممه 27 ی رێبه ندانی 2707 کوردی به رامبه ر به 16.02.2008 ، کاتژمێر 17:00 به شداریان له و ئاهه نگه یا کرد که له شاری ئۆ سلۆ به رێوه چوو.شاندی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران پێک هاتبوو له هاورێیان کاک فایق نادری و کاک محمو یوسفی ،که به گه رمی له لایه ن سکرتێری پارتی سه ربه ستی و به رپرسانی ئاهه نگه که پێشوازی و به خێر هاتن کران. هاورێ محمود یوسفی په یامی سازمانی خه بات ی خوێندوه ، که له م په یامه دا ئاماژه به هاوکاری سازمانی خه بات له گه ل هه ر لایه ن و نیهادێکی تازه پێك هاتوو کرا بوو، که له خه زمه ت ئامانجه ره واکانی گه له که مان دا بێت، و ئه م ڕه وته ش وه ک بنچینه ێکی سه ر ه کی روانگه سیاسیه کانمان هه ر له سه رتا ی پێکهاتنی سازمانی خه بات له کاره کانمان دا کرده وه مان پێکردوه. و هه روها هاورێ محمود ئاره زووی سه ر که وتنی ئه ندامانی پارتی سه ربه ستی له خه زمه تی زیاتر به دۆزی ره وای گه له که مان و کوردستان بۆ به ئاوات خواستن.
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:6 |
به شداری شاندێکی کۆ میته ی نۆروێژی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران له ساڵرۆژی دامه زرانی کۆ مه ڵه ی
شاندێکی کۆ میته ی نۆ روێژی سازمانی خه بات که به شێوه ی فه رمی له لایه ن کۆ میته ی نۆروێژی کۆ مه ڵه ی زه حمه تکێشانی کوردستانی ئێران بانگهێشتی ساڵرۆژی کۆ مه ڵه کرا بوون، رۆژی یه ک شه نبه ، رێکه وتی 17 .02، 2008 ، کاتژمێر 17 ، به شداریان له رێو ره سمی 26 ڕێبه ندان رۆژی دامه زرانی کۆ مه ڵه له شاری ئۆ سلۆ کرد.شاندی سازمانی خه بات پێک هاتبوون له هاوری عبدالله قادری به رپرسی کۆ میته ی نۆروێژ و هاورێ محمود یوسفی به رپرسی پێوندیی پارت و لایه نه کوردستانی و ئێرانیه کان له نۆروێژ به شداری ئه م ئاهه نگه بوون. شاندی سازمانی خه بات له لایه ن به رێوه به رانی ئاهه نگه که زۆر به گه ر می پێشوازی کران و په یامی کۆ میته ی نوروێژی سازمانی خه بات پێش که ش به به رێوه به رانی ئاهه نگه که کرا. جێ ئاماژه یه له م رێوه ره سمه دا ژمارێکی به ر چاو له سازمان و پارته کوردستانیه کان به شدار بوون.
هه روه ها هاورێیان کاک عبدالله قادری و کاک محمود یوسفی چاویان به به رێز عبدالله موهته دی سکرتێری گشتیی کۆ مه ڵه ی زحمتکێشانی کوردستانی ئێران که وت ، و له م چاو پێکه وتنه دا به رێز عبدالله موهته دی ئاماژه ی به ده وری چالاکی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران له جوڵانه وه ی ئازادیخوازانه ی گه لی کورد له کوردستانی ئێران دژ به رژیمی ئاخوندی کرد و تێکۆ شانی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێرانی به ر ز نرخاند. سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران کۆمیته ی نۆروێژ khabat@live.no Tel: ۰۰۴۷۴۷۲۴۳۶۴۱ ![]() |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:4 |
دەرکردنى حوکمى جەریمە و قەمچى لێدان بۆ چەند کەس لە کرێکارانى زیندانى لە سنە
دادگاى پێداچوونەوەى رژیم لە ئوستانى کوردستان بۆ یازدە هەڵسوڕاوى کرێکارى سنەیی بە ناوەکانى فارس گویلیان، عباس ئەندەریانى، سدیق امجەدى، تەیب چەتانى، یداللە مورادى، تەیب مەلایی، ئیقباڵ لەتیفى، حەبیب اللە کلەکانى، سدیق سوبحانى، مەحیەالدین رەجەبی و خالید سوارى بڕیارى کۆتایی دا.تاوانى ناوبراوان تێکدانى ئاسایش لە کاتى بەرێوەبردنى رێ و رەسمى رۆژى جیهانى کرێکار بووە کە بە 91 رۆژ زیندان و 10 زەربە قەمچى مەحکوم کراون، کە حوکمى قومچى لە دادگاى پێداچوونەوە تائید کرایەوەو حوکمى زیندانەکەش کرا بە 200هەزار تمەن . جێگەى باسە ئەو کەسانە لە کاتى بەرێوە بردنى رێ و رەسمى یەکى مەى رۆژى کرێکار لە سنە گیرابوون و ماوەیێکیش زیندانى کرا بوون. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:3 |
نەدانى حەق دەستى 9 مانگى کرێکارانى کارخانەى ئەروم دەشتى ورمێ
بە پێى هەواڵى موکریان نیوز، شیرکەتى ئروم دەشت لە نزیک شارى ورمێ، نزیک بە 9 مانگە حەق دەستیان نەدراوەتێ و لەگەڵ ئەوەى کرێکاران بە بەردەوامى سەردانى ماڵى کرێکار، ئیدارەى کار، ئوستاندارى ... دەکەن بۆ داواى حەقەکانیان بەڵام وەڵامیان نادەنەوە. دەگوترێ نەدانى حەق دەستى کرێکاران لەلایەن شیرکەتى ئەروم دەشت بۆ ماوەى 9 مانگ، کێشەیێکى زۆرى لە بارى ماڵیەوە دروست کردوە. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:2 |
نادیار بوونى وەزعى دوو هاووەڵاتى بۆکانى
بە پیى هەواڵى ماڵپەڕى موکریان نیوز، دوو کەس بۆکانى بە ناوەکانى حوسین مجاور و ئەبوبەکر سلێمانى کە ماوەیێک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانى رژیمەوە گیراون، بە تێ پەر بوونى 2 مانگ بە سەر گیرانیان لە زیندانى بۆکان تا ئێستاش وەزعیان نادیارە و چاوەرێى دەرچوونى حوکمى دادگا دەکەن. ئەو کەسانە تاوانى هاوکارى لەگەڵ یەکێک لە هێزە کوردستانیەکان خراوەتە پاڵ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:2 |
خەڵاتى ئۆلاف پاڵمە لە سوئێد بەخشرایە پەروینى ئەردەڵان لە شارى سنە
خەڵاتى بنکەى ئۆلاف پاڵمە بۆ ساڵى 2007 ى زاینى درا بە پەروین ئەردەڵان هەڵسوڕاوى مافى مرۆڤ لەشارى سنە. پەروین ئەردەڵان دانیشتووى شارى سنەیەو یەکێکە لە دامەزرێنەرانى ناوەندى فەرهەنگى ژنان لە بەڕێوەبەرانى گۆڤارى داخراوى ژنان و هەروەها سەرنووسەرى بڵاوکراوەى ئینترنێتى " تریبونى فیمینیستى ئێران " و ئەندامى دەستەى نووسەرانى گۆڤارى " زەنستان " ە. هەروەها یەکێک لە گەڵاڵە داڕێژەرانى کەمیپینى یەک میلیۆن ئیمزا لە ئێران کە دواى وەرگرتنى ئەو خەڵاتە ڕاى گەیاند: ئەم خەڵاتە تەنیا لە هەوڵى من نەبوە و لەراستى ئەم خەڵاتە مولکى هەموو ئەو ژنانەیە کە لەبزوتنەوەى ژنان کاریان کردوە. ناوبراو وتى : ئێمە خۆمان لەناو وڵات هەڵسورانى ئاشتیخوازانەو مەدەنیانە درێژە پآ دەدەین و هەوڵ دەدەین هەوڵەکانمان بەرین تر بکەین و هیوادارم ئەم خەڵاتانە بتوانآ ڕۆڵى بەرچاوى هەبآ لە بەردەوام بوون لە هەوڵەکانمان. شایانى باسە ئەو خەڵاتە بە کەسانى وەک کوفى عەنان سەرۆکى پێشووى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان و خاوێر پرێز دوکوئیار سەرۆکى پێشوترى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان خەڵاتى پاڵمە کە دواى کوژرانى ئولاف پاڵمەى سەرۆک وەزیرانى سوئێد،لە ساڵى 1987هەرساڵە لە ڕۆژى 30 ژانویە ڕۆژى لەدایکبوونى پاڵمە، دەدرآ بە کەسانێک یاخود بنکەو ناوەندێک کە لەمەیدانى پارێزگارى و داکۆکى کردن لە مافى مرۆڤ تآ بکۆشآ. نرخى خەڵاتى پاڵمە 75 هەزار دۆلارە |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:1 |
حکومەتى هەرێمى کوردستان هێنانى دەرمانى لە ئێرانەوە قەدەغە کرد
ڕۆژنامەى قودس بڵاوى کردەوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان هێنانى دەرمانى(ئەنسۆلین) کە دەگوترآ ویرۆسى ئێچ ئاى وى، کە نەخۆشى ئیدزى بە دواوەیە بۆ کوردستانى عێراق قەدەغە کردوە. ماوەیەکە لە ناوەندە ئەمنیەتیەکانى هەرێمى کوردستان چەندین کەس و چەندین کیلۆ مەوادى موخەدریان گرتوە کە لە ئێرانەوە هێنراونە کوردستانى ئێراق. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:0 |
جارێکى دیکە رژیمى ئاخوندى کردەوەى تێکدەرانە و دژە مرۆڤایەتى ئەنجام دا
رۆژى 20 مانگى رێبەندانى 1386 کۆچى خۆرى دەست و پێوەندەکانى رژیمى ئاخوندى لەکردەوەێکى جینایتکارانە ئیزگەى ئاوگەیاندنى شارى ئەشرەفیان لە نزیک خالیس تەقاندەوە ورێگەیان لە گەیاندنى ئاوى خواردنەوە بو دانیشتووانى شارى ئەشرەف گرت.جیگەى ئاماژە پێکردنە، ئەو کردەوە لەکاتێک دا بەرێوەدەچێ کە دادگاى بریتانیا بە حوکمێک داواى کرد موجاهیدین لە لیستەى ترۆریستى دەربهاوێژرێ و لە هەمانکاتدا چەندین سەرکەوتنى دیکەى لەناوەندە جیهانییەکان وەدەست هێناوە. لەلایەکى دیکەوە بە نزیک بوونەوەى کاتى پەسەند کردنى سێهەمین بڕیارنامەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووکان لەدژى بەرنامە ناوکەییەکانى رژیم، شاهیدى تەریک کەوتنەوەى زیاترى رژیم لەناوەندە نێودەوڵەتیەکانداین کە بێ گومان ئەو هەل و مەرجانە کاریگەرى بووە لەسەر هەوڵەکانى بەکرێگیراوانى رژیم بۆ ئەنجام دانى ئەو کردەوە ترۆریستیە.
سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران ئەو کردەوە دزێوانەى رژیمى ئاحوندى ئێران بە توندى مەحکووم دەکا و پێ دادەگرێتەوە کە خەباتى ئازادیخوازانەى خەڵکى ئێران بەو پێلانانە ناوێستێ و تا گەیشتن بە ماف و ئامانجە بەرزەکانى خەڵکى ئێران و رووخانى رژیمى ئاخوندى بەردەوام دەبێ. سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران کومیتەى ناوەندى 21/1/1386 |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 20:7 |
یادى ڕاپەڕینى گەلانى ئێران لە دژى رژیمى شاهەنشاهى
ئاشکرایە یادکردنەوەى ڕاپەڕینى گەلانى ئێران، لە بەرانبەر رژیمى شادا پێویستە، چونکە لەلایەک ئاڵ و گۆڕێکى گرینگى سیاسى لە مێژووى ئێراندا هێنایە ئاراوە و دەسەڵاتى 2500 ساڵەى شاهەنشاهى کۆتایی پێ هێنا و ستەم و درندەیی و دیکتاتۆرى تاکە کەسى شاهەنشاهى لە ناوبرد، و ماوەیێکى کەم هەل و مەرجێکى ئازاد لە ئێران جێگیر بوو، لەلایێکى دیکەوە بیرەوەرى هاتنە سەرکارى دەسەڵاتێکى، مەزهەبی ووشکە کە ئامانجەکانى ئینتقلابی جەماوەریى لەلایەن، خومەینى و دەستەیەک ئاخوند بە فیرۆدا. بە چاوخشاندنێک بە 29 ساڵەى دەسەڵاتى ئاخوندەکان و بە تاڵان بردنى ماف و ئازادیەکانى خەڵکى ئێران، بە روونى دەردەکەوێ خەڵکى ئێران دواى رزگار بوون لە دەسەڵاتى شاهى، کە سەرکوت و چەوسانەوەى چین و تووێژەکان و نەتەوەکانى ئێرانى گرتبوە پێش، تووش دەسەڵاتێکى دەیان جار دڕندەتر و بێ بەزەییانەتر هاتن. دەسەڵاتێک کە بەوپەڕى بێ رەحمى، ماف و ئازادیەکانى خەڵک پێشێل دەکا. پیر و منداڵ لە بەر ستەم و بێ عەداڵەتى ئەو دەسەڵاتە ئاسوودە نین. 29 ساڵە خەڵکى ئێران ئامانجى ڕاپەڕینە بەشکۆى 22ى رێبەندانیان تەنیا بە یاد کردنەوە بۆ ماوەتەوە، کە بەو ڕاپەڕینە و ئاکامەکانى بە هیوا بوون کۆتایی بە ستەم و ئازارە جۆراوجۆرەکانیان بێ. لە سایەى دەسەڵاتى ئاخوندەکانەوە کەم گەڕەک و ئاوایی هەیە، چەند کەسى بە دەستى دەسەڵاتداران ئێعدام نەکرا بێ، کەم خێزان هەیە یەکێک لە ئەندامانى لە چاڵە ڕەشەکانى دەسەڵاتداران نەبێ، کەم خانەوادە هەیە کەسێک یان چەند کەسى، خانەوادەکەى ئاوارەى دەستى ئەو رژیمە سەرکوتگەرە نەبێ. دەسەڵاتى ئاخوندى هەژارى، گرانى، بێکارى، ماسینى ئابوورى، فەساد و بێ متمانەیی بۆ خەڵکى ئێران بە دیارى هێنا، ئێستا ئێران یەکێک لەو وەڵاتانەیە کە فەساد هەموو ناوەند و دەستگایەکى حکومەتى گرتۆتەوە و رێژەى فەساد رۆژ لە دواى رۆژ لە بەرەو سەرچووندایە. لە ماوەى 29 ساڵ دەسەڵاتى ئاخوندى ، ئێران لە سیاسەت و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى تەریک کەوتۆتەوە، دەسەڵاتە ناوچەیی و غەیرە ناوچەییەکان بە چاوى گومان لە ئێران دەروانن، رژیمى ئێران بە کردەوە دزێو و ناسیاسیەکان و هەروەها دەست تێوەردان لە کار و بارى وەڵاتان واى کردوە، ئێران گۆشەگیر بکرێ و بەردەوام هەڕەشەى جیهانى لە سەر بێ. بە تاڵان بردنى سەرمایەى خەڵکى ئێران لەلایەن ئاخوندانەوە و بەخشینى بە رێکخراو و دەستە ترۆریستیەکان و خەرج کردنى لە ئاژاوەگێڕى و کڕینى چەک و چۆڵى پێش کەوتوو هەروەها هەوڵ بۆ دروست کردنى بۆمبی ئەتۆمى، بەڕادەیێک زۆرە کە هەژارى تاقەت پڕوکێن رۆژ لە دواى رۆژ خەڵکى تووشى تەنگانە کردوە. بەو هەڵوێست و کردەوانەى دەسەڵاتداران خەڵکى ئێران دڵیان بە ئینقلاب و سەرکەوتن بە سەر رژیمى شادا خۆش، بێ گومان ئەو ئینقلابەى کە ئامانجى ئازادى و بەختەوەرى بۆ تێکڕاى چین و توێژ و نەتەوەکانى پێک هێنەرى ئێران و مەزهەب و ئایینەکانى ئەو وەڵاتە بوو بە داخەوە بووە مایەى زیان و دەرد و تۆقاندن و ئێعدام و هەڕەشە لە ئازادیخوازان و کەمایەسیە نەتەوەیی و مەزهەبیەکان. گەلى کورد کە لە دەسەڵاتى شادا ستەمى بەرینى لێ دەکرا لە ماوەى حوکمڕانى ئاخوندەکاندا، ستەمى بێ بەزەییانە و دوور لە گشت رێ و شوێنە ئایینى و مرۆڤایەتیەکانى لێ دەکرێ، لە ماوەى دەسەڵاتى ئاخوندەکاندا، کوردستان کەوتۆتە بەر بێ رەحمانەترین هەڕەشە و سەرکوت و سەدان کەس لە رۆڵە ئازادیخوازەکانى کورد ئێعدام و هەزارانى دیکەش ئاوارە کراون. بێ گومان لەگەڵ ئەوەى کە دەبێ شادى بکەین بەبۆنەى سەرکەوتنى ڕاپەڕینى تێکڕایی و جەماوەرى خەڵکى ئێران لە دژى دەسەڵاتى شا، لە هەمانکاتدا، داخ و نیگەرانى قووڵى خۆمان لە بە تاڵان بردنى ئامانجەکان و ئاکامەکانى ئەو ڕاپەڕینە لەلایەن ئاخوندە سەرکوتگەرە ملهوڕەکانەوە دەربڕین و هەموو چین و توێژەکان لە سەرانسەرى ئێران و تێکڕاى نەتەوە و ئایین و بۆچوونەکان، تێ بکۆشین تا رژیمى ملهوڕى ئاخوندى و تاڵان کەرى ڕاپەرینى جەماوەریی ساڵى 1357ى کۆچى خۆرى بروخێ و ئازادى باڵ بە سەر ئێران و کوردستاندا بکێشێتەوە. بە هومێدى ئەو رۆژەى ئاخوندەکان و دەسەڵاتى گەندەڵ و دژى خەڵکیان بە ڕاپەڕینى تێکڕایی جەماوەریی لە ناوبچێ و ئازادى و عەداڵەت و دیموکراسى باڵ بە سەر ئێراندا بکێشێ. سازمانى خه بات ى كوردستانى ئيَران 22ى ريَبه ندانى 1386 |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 20:6 |
|
درباره وبلاگ
![]() سازمانی خه بات بۆ كوردستانێكی ئازاد و خۆ به ڕێوه به ر تێ ئه كۆ شێت. به دامه زرانی حكو مه تی دیموكراتی پارلمانی له ئێران ده توانرێت كۆتایی به چه و سانده وه ی چه و ساوا ن بێت.سازمانی خه بات بۆ سه قا مگیری تولێرانس له هه موو بواره كانی ژیان خه باتی ڕامیاری ده كات و هیچ ئه ندامێكی كۆمڵگا نا بێت به هۆی پێوه ندی سیاسی ، مه زه بی ، نه ته وه یی و فه ره نگی بدرێته به ر ئازار و هه موو كه س مافی هه یه ئه و جۆره ی دی هه وێت له گه شه سه ندنی جیاوازیه كان له چوارچێوه ی یاسایكی سه رده می و مرۆڤ دۆستانه كار بۆ بۆچوون و باوه ری خۆی بكات.
منوی اصلی
صفحه نخستپست الكترونيك آرشيو مطالب خانگي سازی ذخيره كردن صفحه اضافه به علاقه منديها نوشته های پیشین
فروردین 1387اسفند 1386 بهمن 1386 دی 1386 آذر 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 خرداد 1386 اردیبهشت 1386 فروردین 1386 پيوندهای روزانه
ایران: آخرین اعدام كننده كودكان فهرست آرشيو پیوندها پيوندها
قالب های حرفه ای وبلاگابزار وب فارسی امکانات
|
| Powered By Blogfa - Designing & Supporting Tools By WebGozar |